دیجیتال میدیای سپێده
دواى ئه‌وه‌ى دوێنى به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته به‌غداى پایته‌ختى عێراق، وئه‌نجامدانى چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراقى، شه‌وى رابردوو وه‌زیرى به‌رگرى توركیا گه‌یشتووه‌ته هه‌ولێرى پایته‌خت وبریاره ئه‌مرۆ تاوتوێى دۆخى ئه‌منى وسیاسى وپاراستنى سنوره‌كانى نێوان هه‌رێم وتوركیا بكه‌ن.
شه‌وى رابردوو خلوسى ئاكار وه‌زیرى به‌رگرى ویاشار گوله‌ر سوپا سالارى توركیا، به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشتنه هه‌ولێر ولهفرۆكهخانهى هه‌ولێر له‌لایه‌ن وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم پێشوازیان لێكرا.
وه‌زیرى به‌رگرى توركیا، ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه.
لهكۆبوونهوهكانیدا، ئاكار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم تاوتوێى دۆخى سیاسى وئه‌منى ناوچه‌كه و زیادكردنى هه‌ماهه‌نگییه‌كان وپاراستنى سنوره‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان وتوركیا ده‌كات.
دوێنێ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق، له‌به‌غدا، له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ى، جومعه عه‌ناد وه‌زیرى به‌رگرى ومسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران دا كۆبوویه‌وه.