پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2020-02-06 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

به‌ داخه‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى سلێمانى ـ هه‌ڵه‌بجه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان و ڕۆشنبیر و كه‌سایه‌تیى دیارى سلێمانیمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان و كه‌سوكار و دۆستانى ده‌كه‌ین و هاوبه‌شى خه‌میانین. له‌ خواى گه‌وره‌ داواكارین خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامیش به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

6/2/2020