دیجیتال میدیای سپێده
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی عێراق ، رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گرینه‌به‌ر كه به ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت كاری تاكسی ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ،" بڕیاردراوه له‌مه‌ودوا لێپرسینه‌وه‌ی توند له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه له‌رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ته‌وه كاری تاكسی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌ویشیان خسته روو ،"چاودێری شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كانیان كردوه، كاری تاكسی له‌رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ته‌وه زیادیكردوه، ئه‌و مافه‌ش ته‌نها له‌لایه‌ن شۆفێرانی تاكسیه‌وه ده‌بێت په‌یڕه‌و بكرێت نه‌ك خاوه‌ن ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كان".
شۆفێرانی تاكسی پێشتر یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تیان ئاراسته‌ی هاتوچۆی گشتی عێراق كردبوو، كه ڕێگه بگیرێت له‌شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت كاری ته‌كسی نه‌كه‌ن