پێش كەمێك تەقینەوەیەكی بەهێز ناوەڕاستی شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیای هەژاند. تا ئێستا دەزگا فەرمییەكانی دەوڵەت هیچ زانیارییەكیان لەبارەی تەقینەوەكە بڵاو نەكردووەتەوە، بەڵام بەپێی كەناڵی تەلەڤزیۆنی “لا سیكستا”ی ئیسپانی تەقینەوەكە زۆر بەهێز بووە و لە زۆربەی ناوچەكانی شارەكە دەنگەكەی بیستراوە. بەهۆی تەقینەوەكەشەوە لە دوو ناوچەی تەنیشت یەكتریدا لە ناوەڕاستی شارەكە دووكەڵی زۆر بەرز بووەتەوە.
The post پێش كەمێك تەقینەوەیەكی بەهێز ناوەڕاستی شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیای هەژاند appeared first on ئاژانسی پەیامنێر.