دیجیتال میدیای سپێده
ئهمرۆ دووهمین كۆبوونهوه بۆدابینكردنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە سەرپەرشتی و چاودێری وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
ئهمرۆ 20-1-2021 لهههولێر بە سەرپەرشتی و چاودێری وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووەمین کۆبوونەوە بۆ دابینکردنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەگەڵ کۆمپانیای ئەسترازێنیکا AstraZeneca لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەلایەن لێژنەی باڵای پسپۆڕی ڕاوێژکاری بۆ دابینکردنی ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان لە ئۆفیسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO بەڕێوەچوو.