عیراق، بەمزوانە بودجە پەسەند دەكرێت

دوا نوێکردنەوە: 2021-01-21 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، وادەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ئاشكرا دەكات. بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ماجیدە تەمیمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”كۆبوونەوەكانی لیژنەكەیان بەردەوامن لەگەڵ میوانداریكردنی لایەنە فەرمییەكان، بۆ هەڵوەستەكردن لەسەر زانیارییە وردەكانی تایبەت بە وەزارەت و دامەزراوەكان، لەپێناو ڕونكردنەوەی هەندێك بڕگە و ماددە و سودە ئابورییەكانیان، ئەمەش بۆ زەمینەسازی لەپێناو بڕیاردان لەسەر ئەو خاڵانەی ناكۆكییان لەسەرە و بونەتە ئاستەنگ”. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”كاریی بەردەوامی ئەو لیژانەی لەلایەن ئەوانەوە پێكهێنراون بەردەوامن، تا ڕاپۆرت و وردەكاریی لەسەر بودجەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكە و وەزارەتەكان و دامەزراوە و دەزگاكان پێشكەش بكەن، ئەمەش لە سۆنگەی ئاڵوگۆڕكردنی دید و […]

The post عیراق، بەمزوانە بودجە پەسەند دەكرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.