دیجیتال میدیای سپێده
ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له‌هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێـت پاره‌ی سندوقی ژینگه وه‌ك پاره‌ی سندوقی خانه‌نشینی له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم به‌كارهێنراوه بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له ساڵانى رابردوودا.
عه‌بدولره‌حمان صدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێم ڕایگه‌یاند،"به‌پێی یاسا ده‌بێت 20 له‌سه‌دی ئه‌وپاره‌یه‌ی وه‌ك پاره‌ی ژینگه له‌شوفێران وه‌رده‌گیریًَت له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ی ساڵیانه‌ی ئوتومبێل بۆ وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ بێت و 80 له‌سه‌ده‌كه‌ی تری بچێته ناو سندوقی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌وپاره‌یه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه به‌كار هێنراوه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".
له‌لایه‌كی تر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن ده‌ڵێیت" كێشه‌ی گه‌وره‌ی ژینگه له‌هه‌رێمی كوردستان پیسبوونی هه‌وایه "، له‌هه‌مانكاتدا به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆی هه‌ریم پێیانی وتووه "ملیۆنێك و 700هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن، ئه‌مه سه‌ره‌رای بوونی چه‌ندین كۆمپانیا و كارگه‌كان كه‌مه‌ترسیێكی زۆر له‌سه‌ر گه‌وره له‌سه‌ر پیسبوونی ژینگه هه‌یه و هه‌وای هه‌ریم زۆر پیس بووه.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی پاراستنی ژینگه داوای له‌وه‌زاره‌تی داد كردووه كه وه‌زاره‌تێكی تایبه‌ت به‌ژینگه دابمه‌زرێت و سه‌رپێچی كارانیش به‌تاوانی ژینگه‌ی دابنرێین .