گوگڵ هاوخه‌می بۆ قوربانیانی‌ تەقینەوەکەی بەغدا ده‌رده‌بڕێت

دوا نوێکردنەوە: 2021-01-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

کۆمپانیای گوگڵ ئاڵایەکی رەشی وەک هاوخەمییەک بۆ قوربانیانی تەقینەوەکەی بەغدا هەڵواسی.

کۆمپانیای گوگڵ بە هەڵواسینی ئاڵایەکی رەش لەسەر لاپەڕی گەڕان بە دوای زانیارییەکانیدا، هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی تەقینەوەکەی بەغدا دەربڕی.

دۆینێ پێنجشەممە 22ـی کانوومی دووهەم، لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی خۆکووژی لە بەغدا، 32 کەس کوژران و 110 کەس بریندار بوون.

رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەم کردە تیرۆریستییە نیشان دا.