ئـەردوغان: ڕەنگە شەوێک لەپڕێک دا بچینە شنگال

دوا نوێکردنەوە: 2021-01-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

لەبارەی سەردانی وەزیری بەرگری تورکیا بۆ عێراق، سەرکوماری تورکیا رایگەیاند، وەزیرەکەیان پێشنیاری ئۆپەراسیونی هاوبەش لە شنگال بۆ لایەنی عێراقی کردووە.

دوای نوێژی هەینی ئەمڕۆ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا، رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کوماری تورکیا رایگەیاند، وەزیری بەرگری تورکیا لە سەردانەکەی دا بۆ عێراق بە لایەنی عێراقی گوتووتوه‌، "کە ئەوان ئامادەی هەموو جۆرە هۆکارێکن لە ئۆپەراسیۆن لە شنگاڵ، بۆ دەرکردنی چەکدارەکان".

لەگەڵ ئەمەش ئەردوگان ئاماژە بەلێدوانێکی کۆنی خۆی دا، ووتی، من بەردەوام دەڵێم، ڕەنگە شەوێک لەپڕدا بێین، وەکو ئاماژە بۆ ئۆپەراسیۆنێکی لەناکاوی تورکیا بۆ سەر شنگال.

دوای دەرکردنی داعش لە شنگال، ناوچەکە لەرووی ئەمنی و ئیداریەوە کەوتووەته‌ ژێر دەستی گرۆپە چەکدارەکانی سەر بە پەکەکە، کە ئەمە نارازیبوونی زۆری تورکیای بەدوای خۆی دا هێنابوو، تورکیا بەردەوام هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر شنگال دەکات.

پێش 100 ڕۆژ، هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی رێکەوتن لەسەر دەرکردنی گرۆپە چەکدارەکان لە شنگاڵ و دوبارە رێکخستنی باردووخی ئیداری و ئەمنی لەو ناوچەیە، بەڵام پەکەکە ڕازی نەبووە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات.