زەنگەنە: دەگەڕێینەوە نێو بازاڕی نەوت

دوا نوێکردنەوە: 2021-01-22 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ وەزیری نەوتی ئێران هیواخوازە ئیدارەی جۆ بایدن سزاكانی سەر ئێران لاببات بۆ ئەوەی وڵاتەكەی دووبارە بگەڕێتەوە نێو بازاڕی نەوت. بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران، ئەمڕۆ هەینی 22/1/2021 لە كاتی بەشداریكردنی لە 25هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی نەوت و گاز و بەرهەمە پێترۆكیمیاییەكان لە تاران ڕایگەیاند، وڵاتەكەی ئیدارەی ترەمپی بێهیوا كرد لەوەی بتوانێت هەناردەی نەوتی ئێران بۆ سفر دابەزێنێت. وەزیری نەوتی ئێران وتیشی: “دوژمنەكەمان و ترەمپ دەیانویست ئێمە لەنێو ببەن، ئێمە بمرین و هەناردەكەمان بە سفر بگات. نە هەناردەكەمان بە سفر گەیشت و نە هەناردەی بەرهەمە نەوتیەكانمان. ئێمە لە هەناردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكاندا لە ماوەی سزاكاندا ئاستێكی پێوانەییمان لە […]

The post زەنگەنە: دەگەڕێینەوە نێو بازاڕی نەوت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.