دیجیتال میدیای سپێده
كۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرایكرد ساڵی ڕابردوو زیاتر له یه‌ك ملیار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه، چین و هیندستان كڕیاری یه‌كه‌می نه‌وتی عێراق بوون ،
ئه‌مرۆ شه‌ممه كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتى عیراقى (سۆمۆ) بڵاویكرده‌وه : كۆی گشتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له ساڵی 2020 گه‌یشتوه‌ته یه‌ك ملیار و 96 ملیۆن و 345 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ، مانگانه 91 ملیۆن و 362 هه‌زار به‌رمیل و رۆژانه به تێكڕاى دوو ملیۆن و 362 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه.
به پیێی ئاماره‌كه داهاتی نه‌وت ساڵی ڕابردوو گه‌یشتۆته 41 ملیار و 755 ملیۆن دۆلار تێكڕا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاویش 38 دۆلار و 86 سه‌نت بووه.