1900 ڤاكسینى كۆرۆنا لەناو بران

دوا نوێکردنەوە: 2021-01-23 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

  خەڵك-بەشی هەواڵ 1900 ژەمەڤاكسینی تایبەت بەكۆرۆنا لەشاری بۆستن لە ویلایەتی ماساچوستی ئەمریكا لەناوبران بەهۆی هەڵەی كارمەندێكی تەندروستییەوە. كەناڵی ABCـی ئەمریكی بڵاویكردەوە، رۆژی 19ی كانونی دوەمی ئەمساڵ لە شاری بۆستنی سەر بە ویلایەتی ماساچوست و لەنەخۆشخانەی ئەوشارەدا 1900 ژەمەڤاكسینی كۆرۆنا لەناوبراون بەهۆی هەڵەی كارمەندێكی پاكردنەوەی نەخۆشخانەكە لەكاتی كاركردندا كارەبای سیستەمی ساردكەرەوەی كوژاندوەتەوە. ئەو ئامێری ساردكەرەوە لەكاتی نەبونی كارەبادا سیستەمێكی ئاگاداركردنەوەی لەسەر بوە، بۆیە لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەو كەسانە دەكرێت كەبەرپرسیار بون هەروەها بەدواداچون بۆ هۆكاری كارنەكردنی سیستەمی ئاگاداركردنەوەكەش دەكرێت. بەگوێرەی بەرپرسانی تەندروستی ڤاكسینی مۆدێرنا لەنێوان پلەكانی گەرمی 2 بۆ 8 پلەی سیلیزیدا دەتواندرێت بۆ ماوەی 30 رۆژ هەڵبگیرێت.

The post 1900 ڤاكسینى كۆرۆنا لەناو بران appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.