40 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژار دابینكرا

دوا نوێکردنەوە: 2021-01-23 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك-بەشی هەواڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی، رێككەوتنێكی لەگەڵ فایزەر- بایۆنتیك بۆ دابینكردنی ٤٠ ملیۆن ڤاكسینی دژەكۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژارنشین واژۆكرد. لە كۆنفرانسێكی هەواڵیدا ئەلبێرت بۆرلا سەرۆكی كۆمپانیای فایزەر رایگەیاند، ئەو ڤاكسینە بە نرخی تێچوونەكەی دەفرۆشرێت بە رێكخراوی تەندروستی جیهانی و بەڕێژەی ٩٥٪ كاریگەرە و لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ ڤاكسینەكە دەگاتە دەستی رێكخراوەكە. كۆمپانیای فایزەر ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە هەنگاوێكی گرنگە بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، جەنگەكە كۆتایی نایەت هەتا جیهانێكی پارێزراومان نەبێت.

The post 40 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژار دابینكرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.