سەرۆکی لیژنەی کۆنفرانسی مەڵبەندی سلێمانی كۆتایی كۆنفڕانسى مه‌ڵبه‌ندى 1 ى رێكخستنى سلێمانى ڕاگه‌یاند و ئامار و داتا و زانیاریی خستەڕوو. زوبێر عوسمان سەرۆکی لیژنەی کۆنفرانسی مەڵبەندی سلێمانی له‌كۆتایی كۆنفڕانسى مه‌ڵبه‌ندى 1 ى رێكخستنى سلێمانیدا له وته‌یه‌كیدا ڕاگه‌یاند،سوپاسی برایانمان له به‌رگری فریاكه‌وتن و هێزی ئه‌منی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كرد كه هاوشانی برایانی چاو‌دێر ماندوبن باسی له‌وه‌شكرد لیژنەی کۆنفرانس له كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانیه‌وه ئاماده‌بون و تا ئێستا چاودێر‌و سهرپهرشتیارین تا نمونه‌یه‌كی جوانی هه‌ڵبژاردن نیشان بده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف. زوبێر عوسمان باسی له‌وه‌شكرد،بۆ کۆنفرانسی مەڵبەندی سلێمانی971 ده‌نگده‌ر هه‌بوو،264 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی بوو كه 23 ئه‌ندام نه‌هاتبون بۆده‌نگدان 293 لیستی مه‌كته‌به‌كان 42 ئه‌ندامی ده‌نگده‌ر نه‌هاتون بۆدهنگدهن له لیستی ئه‌ندامانی حكومه‌ت68 ئه‌ندامی ده‌نگده‌ر هه‌بون به لام 6 ئه‌ندام نه‌هاتون بۆده‌نگدان هه‌روه‌ها لیستی كۆمیته‌كانی سهربهمهڵبهندی سلێمانی 347 ئه‌ندامی ده‌نگده‌ری هه‌بوه‌و 3 ده‌نگده‌ری نه‌هاتوه بۆده‌نگدان به كۆی گشتی 74 ئه‌ندامی ده‌نگده‌ر نه‌هاتون بۆده‌نگدان ،هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی به‌شداری هه‌ڤاڵان له 93 زیاتر بوه. یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان بڕیاریداوه رێكه‌وتى 21 ى 12 ى 2019، كۆنگره‌ى چواره‌مى خۆى ئه‌نجام بدات.
دوا نوێکردنەوە: 2019-12-09 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia