ڕەوشی ئاسایشی بەغدا لە پاش تەقینەوەکانی هەفتەی ڕابوردوو

دوا نوێکردنەوە: 2021-01-24 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

هێزە ئەمنییەکانی عێراق، لە پاش تەقینەوە خۆکوژییەکانی هەفتەی ڕابردۆوە کە پایتەختی وڵاتەکەی هەژاند و بەلانی کەم 32 کەسی تێدا کوژرا و دەیان کەسیش بریندابوون، ڕێوشوێنێکی تودی ئاسایشیان گرتۆتە بەر. حکومەتی عێراقی هێزی ئاسایشی لە نێو شەقامەکان، مەیدانە سەرەکییەکان و بازاڕەکانی بەغدا بڵا کردۆتەوە جگە لە خاڵە پشکنینەکانی سەر شەقامەکان. سەرۆک وەزیری عێراق مستەفا کازمی ڕۆژی هەینی سەرۆکایەتی دانیشتنێکی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی کرد و فەرمانی ژمارەیەک گۆڕانکاری لە پێکهاتەی ئاسایش و لەشکریدا کرد، هاوکاتی نیگەرانییەکان لەمەڕ ئەو بۆشاییە ئاسایشیانەی وادەکات هێرشبەرەکان بتوانن هێرشەکانیان ئەنجام بدەن. هێرشەکەی ڕۆژی پێنجشەممە لە بازاڕێکی قەرەباڵغی بەغدا، یەکەم هێرشی لەو جۆرەیە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردۆوە، و ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێ بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو ڕۆژە ڕەشانەی کە تەقینەوەی لەو جۆرە زۆر لە عێراق ڕوویدەدا زیاد کردووە.