بەردەوامیی بەكارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران له عێراق ئیدانە دەكەین. خۆپیشاندانی ئاشتییانەی مەدەنی، مافێكی دەستووریی ڕێگەپێدراوە، كوشتنی خۆپیشاندەران و بەكارهێنانی هێز بۆ تۆقاندن و بڵاوەپێكردنیان، تاوانێكی زەق و زەوتكردنی ئازادی و مافە دەستوورییەكانی هاووڵاتیانە.
ئێمە لە كاتێكدا داوای ڕاگرتنی ئەو توندوتیژی و هەڵسوكەوتە ناڕەوا و نایاساییە دەكەین، پشتگیریی خۆمان بۆ داوا ڕەواكانی خۆپیشاندەران دووپات دەكەینەوە لە دابینكردنی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و ژیانێكی باشتر كە مافی شایستەی گهلى عێراقە.
دهبێ ههمووان لهوه تێبگهن كه كێشە و ناڕەزایی و داواكارییەكانی خەڵك بە زەبری هێز و سەركوتكاری نە كپ دەكرێن و نە چارەسەر دەبن، ھاوکات بۆ کۆتاییھێنان بەو قەیرانه، داوا دەکەین ههرچى زووترە پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی تازە یەکلا بکرێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سهرۆکی ههرێمی کوردستان
٦/٢/٢٠٢٠