لایەنە نەیارەکان لە یەمەن وتووێژەکانیان لە ئوردن بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زیندانیان دەستپێدەکەنەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-01-24 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

کاربەدەستانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەمەن ڕادەگەیەنن، گروپی حوسییەکانی و حکومەتی کە عەرەبستانی سعودیە پشتیوانی لێدەکات لە پاش نزیکەی 6 ساڵی شەڕی ناوخۆ، ڕۆژی یەکشەممە دەستیانکرد بە وتووێژێکی نوێ بە پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زیندانیانیان.