دیجیتال میدیای سپێده
پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند به فه‌رمانی دادگا، هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی په‌روێزخان و گومرگی گه‌رمیان ده‌ستگیركراون.
عه‌لی جه‌مال قدروری به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا راگه‌یاندوە: هەریەكە لە عه‌لی تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی په‌روێزخان و حسێن ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیان به‌پێی مادده‌ی 194 له‌یاسای گومرگی عێراقی، ده‌ستگیركراون.
ئه‌مه له‌كاتێدایه كه له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت به خاڵه سنورییه‌كان ئاماده‌ی دادگا نابن، دادگای گه‌رمیان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ دهردەكات.