دیجیتال میدیای سپێده
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، داواكارییه‌كی عێراقیان به‌ده‌ستگه‌یشتووه كه داوای هاوكاری دارایی به‌په‌له ده‌كات.
ده‌شڵێت، "له‌وباره‌یه‌وه، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له گفتوگۆداین. ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق داوای هاوكاری دارایی به‌په‌له‌یان لێكردووین، بیانوشیان بۆ داواكه‌یان بریتیه له قه‌یرانی دارایی".
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌شده‌كات، له داواكارییه‌كه‌ی عێراقدا هاتووه، كه ئه‌و هاوكارییه داراییه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت به ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و پلانه چاكسازییه‌ی به‌نیازن بیكه‌ن.پێشتر، عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیدا له گفتوگۆدان تاوه‌كو شه‌ش ملیار دۆلار قه‌رزیان لێوه‌ربگرن. وتیشی، ره‌نگه دواتریش، عێراق داوای چوار ملیار دۆلاری دیكه بكات بۆ ئه‌و پلانه چاكسازییه‌ی ده‌ستیانپێكردووه.