عیراق، هەرێم زۆرترین ڕێژەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا تۆماردەكات

دوا نوێکردنەوە: 2021-01-25 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 813 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 1585 كەسیش چاكبوونەتەوە و 7 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا. بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 34 هەزار و907 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 813 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون”. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا وكەركوك ونەجەف بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 285 و لە كەركوك 81 كەس و لە نەجەف 59 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”. وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە” لە سلێمانی 31، هەولێر 15، و دهۆك 48 حاڵەتی […]

The post عیراق، هەرێم زۆرترین ڕێژەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا تۆماردەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.