هەرێمی کوردستان.. 937 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-01-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان، 94 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٤٨ تووشبوو، ١٥ لە هەولێر، ٢٦ لە سلێمانی و پێنج کەسیش لە گەرمیان.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٣٧ کەس چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٦١ کەس، ٣٣٣ کەس لە هەولێر، ١٧٢ کەس لە سلێمانی، ٣٣ کەس لە گەرمیان و لە راپەڕینیش ٣٨ کەس چاکبوونەتەوە.

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، یەک کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە دانیشتووی دهۆک بووە.

بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ٣١ هەزار و ٥٣٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تاوەکو ئێستا ١٠٥ هەزار و ٧٠٢ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٩٤ هەزار و ٤٢٧ کەسیان چاکبوونەتەوە و حەوت هەزار و ٨١٨ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.

تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٤٥٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.