نوسەرێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، بە سیخوڕی نهێنی ئێران تاوانبار کرا

دوا نوێکردنەوە: 2021-01-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

لە ئەمریکا کەسێک بەناوی کاڤی ئافراسیابی کە دەیان جار لە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا مەقالەی بڵاوکردووەتەوە، بە سیخوڕی نهێنیی ئێران تاوانبار کرا.

لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتی دادی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە ئافراسیابی کە پێشتر دەیانجار لە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا مەقالەی بڵاوکردووەتەوە و خۆی بە 'مامۆستای پێشووی زانکۆی تاران' ناساندووە، ئەم هەفتەیە دەستبەسەرکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئافراسیابی کە تاوانبارکراوە بە 'کارکردن وەک سیخوڕی نهێنیی حکوومەتی ئێران'، لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە تا ئێستا لە لایەن نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ٢٦٥ ملیۆن دۆلار خراوەتە سەر هەژمارە بانکییەکەی.

لە دەقی سکاڵانامەکەدا کە لە لایەن وەزارەتی دادەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە ئافراسیابی لە ساڵی ١٩٥٧دا لە ئێران لە دایکبووە و لە ١٩٧٣دا هاتووەتە ئەمریکا.