وێنەی كۆرۆنا گۆڕاوەكە بڵاوبووەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-01-25 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

وێنەی كۆڤید 19ی گۆڕاو ناوەندێكی توێژینەوەی ڕوسیا یەكەم وێنەی كۆرۆنا گۆڕاوەكەی بەریتانیای بڵاوكردەوە. ناوەندی توێژینەوەی ڤیكتۆری ڕوسیا بڵاویكردەوە، ڤایرۆسەكە لە مانگی كان یەكەمی 2020 لە خوێنی تووشبوویەك وەرگیراوە و لەژێر مایكرۆسكۆپدا وێنەی گیراوە. لە 4ی كانوونی یەكەمی 2020 بەریتانیا جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای ئاشكراكرا كە هەمان ڤایرۆسی كۆڤید-19یە بەڵام خۆی گۆڕیوە، لەوەشەوە ڤایرۆسەكە بە(كۆرۆنا گۆڕاوەكە) ناونرا. خەڵك – بەشی هەواڵ

The post وێنەی كۆرۆنا گۆڕاوەكە بڵاوبووەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.