"سلێمان هەڵشۆیی ئۆنڵاین" ، هۆشداری لە جۆرە پیوەندیێکی تەلەفۆنی دەدرێت

دوا نوێکردنەوە: 2021-01-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیایێکی تەکنۆلۆژی لە هەرێم هۆشداری لە جۆرە پەیوەندیێکی تەلەفۆنی دەدات.

سەردەشت عەزیز بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سمارت هاند لە نوسینێک دا لە ئەکاونتی خۆی لە تۆری کۆمەڵاتی فەیسبووک جۆرە پەیوەندیێک ئاشکراکرد، کە هاوڵاتیان هەڵدەخەڵەتێنێت، ئەو کە ناوی ئەو جۆرە پەیوەندیانە کردووە "سلێمان هەڵشۆیی ئۆنڵاین" ئاشکرایکرد، ماوەی چەند ڕۆژێکە دیاردەیەک لەکوردستان پەیدا بووە کە خەڵکی پەیوەندی تەلەفۆنیان بۆ دەچێت و ژمارەی کەسێکی ناسراوی خۆی لەسەر مۆبایلەکەی پیشان دەدات، کەسەکە داوای پارە یان حەواڵەو شتی لەو جۆرانە دەکات، کە لەراستیدا ئەم جۆرە پەیوەندیانە جۆرێکە لەهەڵخەڵەتاندن و فریودان، خاوەنی ئەو ژمارەیەی کەلەسەر شاشەکەت دەرچووە ئاگای لەهیچ نیە.

کە بە جۆرە ئەپڵیکەیشنێک کەسێک دەتوانێت پەیوەندیت پێوە بکات و ژمارەیەکی تر بێتە سەر تەلەفۆنەکەت.

سەردەشت عەزیز دیاریشکردووە، کە بەم جۆرە ئەپڵیکەیشنانە دەتوانرێت دەنگیش بگۆردرێت و لە کاتی پەیوەندیکردن داواکاری وەکو حەواڵە و پارە لە هاوڵاتیان دەکرێت.

دیاریشکردووە، ئەو جۆرە ئەپڵیکەیشنانە دوو خانەی تێدایە، یەکێک ژمارەی ئەو کەسەی پەیوەندی پێوەدەکەیت و خانەی تر دەتەوەێت کامە ژمارە لەسەر موبایلە دریاربیت.