تووشبووانی كۆرۆنا 100 ملیۆنی تێپەڕاند

دوا نوێکردنەوە: 2021-01-26 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك-بەشی هەواڵ بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 100 ملیۆن و 286 هەزار و 772 حاڵەت. بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 100 ملیۆن و 286 هەزار و 772 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 149 هەزار و 496 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە. هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 72 ملیۆن و 313 هەزار و 625 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە. لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 25 ملیۆن و 861 هەزار و 597 كەس و 431 هەزار و 392 كەسیش […]

The post تووشبووانی كۆرۆنا 100 ملیۆنی تێپەڕاند appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.