دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌ندامێ لیژنا دارایى وسه‌رۆكێ كوتله‌ى یه‌كگرتوو له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رایگه‌یاند: بڕیاربوو دوێنێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى شاندى هه‌رێم ولیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆى گه‌شتى سه‌رۆكى لیژنه‌كه بۆ كوێت، بریاره ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌مرۆ ئه‌نجامبدرێت.
د.جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو بۆ سپێده رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێیدا له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێم، لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق 10 پرسیاریان ئاڕاسته‌ى شاندى هه‌رێم كردبوو، له‌وانه ئایا ئێوه سه‌ڵاحیه‌تى رێككهوتنتان هه‌یه، هه‌روه‌ها لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌و پرسیاره‌شى كردوه كه‌ئایا گره‌نتى چییه هه‌رێم نه‌وت راده‌ستبكات، داواى روونكردنه‌وه‌شیان كردوه كهگرێبهسته نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم چۆن ئه‌نجامدراون.
د. جه‌مال كوچه‌ر گوتیشى: شاندى هه‌رێم لهكۆبوونهوهكهیاندا له‌باره‌ى ئه‌و 10 پرسیاره‌ى كهئاراستهیان كراوه رایانگه‌یاندوه: پێده‌چێت ئه‌مرۆ شاندى هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆكى شاندى دانوستانكارى هه‌رێم بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆببێته‌وه، كه‌دوێنێ به‌هۆى سه‌ردانى ناوبراو بۆ كوێت، كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا.
د.جه‌مال كۆچه‌ر راشیگه‌یاند: شاندی هه‌رێم ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه به‌راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت وه‌كو له‌یاساى بودجه‌ى 2021دا هاتوه و هیچ شتێكی نوێیان پێنه‌بووه وته‌نها هه‌ندێك رونكردنه‌وه‌یان له‌باره‌ی راده‌ستكردنی نه‌وت به‌كۆمپانیای سۆمۆ داوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده پێشی وایه، هه‌رێم له‌توانایدا نییه وئاماده‌ش نییه هه‌مو داهاته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غدا بكات وئهستهمیشه ئه‌و به‌شه‌ی هه‌رێم كهلهپڕۆژه یاسای 2021 دا جێگیركراوه، وه‌ك خۆی په‌سه‌ند بكرێت.