قادر عەزیز : هیچ بڕیارێک بۆئەنجام نەدانی کۆنگرە نیە

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-01 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

ئەمرۆ یەک شەممە 1/12/2019 هەڤاڵانی سکرتارییەت و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی پێشوازییان لە هەڤاڵ قادر عەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەکتەبی راگەیاندن کرد. سەرەتا هەڤاڵ قادر عەزیز تیشکی خستە سەر دواین گۆرانکاری و پێشهاتە سیاسیەکانی کوردستان و عیراق و رایگەیاند : ناوچەکەو عیراق لە قۆناغێکی گرنگ وچارەنوسسازدایە و پێویستە کورد یەکریز و تەبا بێت بۆ هەموو ئەگەر و پێشهاتەکان خۆی ئامادە بکات. وتیشی: لە ئێستادا لە بەردەم قۆناغێکی گرنگ و چارەنوسسازی حزبەکەمانداین کە بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیە کەبە گیانێکی هەڤاڵانە و ئیرادەیەکی هاوبەشەوە بچینە کۆنگرە و بتوانین بەشێکی زۆری کێشەکانی یەکێتی تێدا چارەسەر بکەین ، وتیشی: کۆنگرەی زەرورەتێکە بۆ ژیانی حزبی و رێکخراوەی هەمووی حزبێک بە تایبە تی یەکێتی کە خاوەنی مێژوویەکی پرشنگدارە و پێگەو پاییەی لە کوردستان و عیراق و ناوچەکە هەیە، پێویستە کۆنگرە وەڵامی خواست و داواکارییەکانی ئەندام و کادیر و جەماوەری یەکێتی بداتەوە و بە هەموومانەوە یەکێتی بەهێز بکەینەوە لەحکومڕانی و بەرێوەبردنی حکومەتی هەرێمدا رەنگبداتەوە و هاوسەنگی سیاسی لە کوردستان راست بکەینەوە. لەبارەی هەندێک هەواڵی بێبنەماو هەڵمەتە چەواشەکارییەکانیشەوە هەڤاڵ قادر عەزیز وتی: هیچ بڕیارێک بۆئەنجام نەدانی کۆنگرە نیە ، لەماوەى رابردوداشدا چەندین دەنگۆ و هەواڵی چەواشەکار و بێ بنەما لەسەر یەکێتی و کۆنگرە بڵاوکراوەتەوە بەڵام ئیرادەی بەهێزی یەکێتیەکان هەموو پیلانەکان پوچەڵ دەکەنەوە و دۆست و نەیارەکانمان بە کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو سەرسام دەکەین. پاشان هەڤاڵ زوبێر عوسمان جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی وێرای بەخێرهاتنی هەڤاڵ قادر عەزیز رایگەیاند: هەمومان بە گوێرەی بەرپرسیارێتیمان ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی مێژووی و حزبیمان لەسەر شانە بەرامبەر خوێنی شەهیدەکانمان و رابردوو خەبات و تێکۆشانی دڵسۆزانی ئەم حزبە تێکۆشەرە و بەگیانی هەڤاڵانە و ئیرادەیەکی بەهێز و هاوبەشەوە کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو ئەنجام …