دیجیتاڵ میدیای سپێده
پارێزگارى كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ئاشكرایكردوه: كه هه‌رێمى كورستان بۆه‌ته ده‌رگایه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان بۆ پارێزگاكانى دیكه‌ى خوارووى عێراق، وئاماژه‌ى به‌بوونى چه‌كدارانى داعش‌یش كردوه له‌هێلى ته‌ماسى پێشمه‌رگه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عێراق بڵاویانكردوه‌ته‌وه: له‌وتووێژێكدا، راكان جبورى پارێزگارى كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاندوه: كهگواستنهوهى مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌وڵاتان، هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رچاوه‌ى خۆریان ده‌زانن بۆ گواستنه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌كى ئاسان.
ئاشكرایكرد: گواستنه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ پارێزگاكانى دیكه‌ى خوارووى عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت.
جبورى راشیگه‌یاندوه: به‌شى زۆرى پارێزگاكانى عێراق توشى كێشه‌ى گواستنه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان بۆنه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه جبورى رایگه‌یاندوه: تا ئێستاش هه‌ندێك له‌شانه نووستوهكانى داعش له‌چوارده‌ورى كه‌ركوك خۆیان حه‌شارداوه، وگوتى: داعش له‌ناوچه‌كانى ته‌ماس له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بوونى هه‌یه.