تەقینەوەیەک لە ئاسمانی سعوودیە روویدا

دوا نوێکردنەوە: 2021-01-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنەکانی سعوودیە بڵاوبوونەتەوە، تەقینەوەکەی ئاسمانی ریاز لە زۆر شوێنی شارەکەدا بیسراوە.

هەرچەندە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەی تەقینەوەکە بڵاوکراوەتەوە کە مووشەکێکی بالیستییە و لە ئاسماندا دەتەقێندرێتەوە بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی ریاز هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمییان لەوبارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە.

بەڵام کەناڵی ئەلعەرەبیە-ی زمانحاڵی حکوومەتی ریاز، ئەوەی بڵاوکردوەتەوە کە سیستمی بەرگری ئاسمانی سعوودیە لە کاتژمێر 12:52دا رێگری لە مووشەکێکی بالستی کردوە کە شاری ریاز-ی کردبووە ئامانج.

جێی وەبیرهێنانەوەیە حوسییەکانی یەمەن ناوبەناو لەڕێی مووشەکی بالستی، رۆکێت و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکەنە سەر سعوودیە.