دیجیتاڵ میدیاى سپێده
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان، بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌ندێك لێدوان به‌ناوى ئه‌وه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: بەم نزیکانە ھیچ لێدوان و قسەیەکمان نەبووە بۆ ھیچ میدیایەک.
د.هادى عه‌لى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوو له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، ئەمڕۆ ھەندێ لێدوان بەناوی ئێمەوە لە ھەردوو سایتی (درەو) لەگەڵ (ستانداردکورد) بڵاوکراوەتەوە، ھەمو لایەک ئاگاداردەکەینەوە کە ئێمە بەم نزیکانە ھیچ لێدوان و قسەیەکمان نەبووە بۆ ھیچ میدیایەک.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە قسەولێدوانی کۆنە و زیاتر لە ساڵ ونیوێکی بەسەر دا چووەو ھیچ ھۆکاروپاساوێک بۆ دوبارە بڵاوکردنەوەی لە ئێستا دا لە ئارادا نیە.