بەڕێوەبەری ئۆفیسی پەرلەمانتارێکی عێراقی دەکوژرێت کە دژی دەستێوەردانی ئێرانە

دوا نوێکردنەوە: 2021-01-26 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

کاربەدەستان لە پارێزگای دیالە دەڵێن 2 برا کوژراون کە یەکێکیان بەڕێوەبەری ئۆفیسی ڕەعەد ئەلدەهلەکی پەرلەمانتاری عێراقیـیە، ئەوەی ناسراوە بە ڕەخنەگرتن لە دەستێوەردانەکانی ئێران لە عێراق و هەروەها گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران پـشتیوانیان دەکات.