ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لە چارەسەری دوو دەوڵەت دەکاتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دوا نوێکردنەوە: 2021-01-27 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

هەڵسوڕێنەری کاروباری نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕیچارد میڵز وتی سیاسەتی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست " پشتیوانیکردن دەبێت لە چارەسەری دوو دەوڵەت لەکاتێکدا ئیسڕائیل بە ئاشتی و پارێزراوی بژی و لەپاڵیشیدا دەوڵەتێکی فەڵەستینی هەبێت کە توانای مانەوەی هەبێت