دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئاژانسێكی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه: له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له‌عێراق وئه‌فغانستان، ئیداره‌ی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا چاوخشاندنه‌وه به‌بڕیاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی پێشوی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
به‌رپرسانی پنتاگۆن بۆڕۆژنامه‌ی واڵ ستریت جۆرناڵ، له‌چه‌ند به‌رپرسێكى پنتاگۆن پشتڕاستیانكرده‌وه كه لوید ئۆستن وه‌زیری نوێی به‌رگری پێداچونه‌وه به‌ژماره‌ی هێزه‌كانی له‌ئه‌فغانستان وعێراق ده‌كات، وله‌هه‌وڵی به‌دواداچونه بۆ ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه.
لوید ئۆستن وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: پێداچونه‌وه ده‌كه‌ین به‌ستراتیژ وسه‌رچاوه‌كان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌عێراق وئه‌فغانستان، به‌ڵام تا ئێستا به‌رپرسانی پنتاگۆن هێشتا بڕیارێكی فه‌رمیان نه‌داوه.
ڕۆژی هه‌ینی ڕابردو ئیداره‌ی بایدن ڕایگه‌یاند: چاو به‌و ڕێككه‌وتنه‌دا ده‌خشێننه‌وه كه له‌گه‌ڵ تاڵیبان كراوه به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه تاچه‌ند پابه‌ند بوه به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی له‌چوارچێوه‌ی پابه‌ندبونه‌كانی به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی ساڵی ڕابردو .
له 15ی كانونی دوه‌می ساڵی رابردو، ئیداره‌ی دوناڵد ترامپ سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا، ژماره‌ی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا له‌ئه‌فغانستانی بۆ 2500 سه‌رباز كه‌مكرده‌وه.