دیجیتاڵ میدیاى سپێده
بهڕێوهبهرایهتى گشتى کەشناسی و بومهلهرزهزانى ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لەئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و سبەى ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لە ناوچە جیاجیاکاندا و لە بەیانى زوو تاوەکو نیوەڕۆ بەفر دەبارێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و لە نیوەڕۆدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
کەشناسی ھەرێم ئاماژهى بهوهشكردووه، ئەمرۆش ساردترین ناوچەی هەرێمى کوردستان ناوچەى حاجی ئۆمەران بووە لە پارێزگای هەولێر کە پلەی گەرمی -٤ پلەی سەدی تۆمارکراوە.
ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٧ پلە و نزمترین هەشت پلە دەبێت، لە سلێمانی ١٦ بە چوار پلە دەبێت و دھۆک ١٥ بە چوار پلە دەبێت و کەرکوک ١٩ بە چوار پلە دەبێت.
سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٥ پلە و نزمترین حەوت پلە دەبێت، لە سلێمانی ١٤ بە چوار پلە ژێر، دھۆک ١٠ بە دوو پلە دەبێت، لە کەرکوکیش ١٨ بە پێنج پلە دەبێت.