لە بەحرەین كۆرۆنای گۆڕاو سەریهەڵدا

دوا نوێکردنەوە: 2021-01-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

تەندروستی بەحرەین سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاوی لە وڵاتەكەی ڕاگەیاند. وەزارەتی تەندروستی بەحرەین سەرهەڵدانی حاڵەتی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاوی لەوڵاتەكەیاندا ڕاگەیاند و لەهەمان كاتیشدا داوای لە هاووڵاتیان كرد پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن بۆ ئەوەی بەر لەبڵاوبوونەوەی بگیرێت. هاوكات تیمی نیشتمانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە بەحرەین بڕیاریدا پڕۆسەی خوێندن لە31ی ئەم مانگەوە بۆ 3 هەفتە بەشێوەی ئۆنلاین بێت و لەهەمان كاتیشدا بڕیاردرا لەو ماوە دیاریكراوەدا هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەك لەنێو چێشتخانەو كافتریاكاندا پێشكەش نەكرێن. بەپێی ئامارە فەرمییەكانی بەحرەین لەگەڵ سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە زیاتر لە 100 هەزار حاڵەتی تووشبوون و 370 حاڵەتی مردن تۆماركراون. خەڵك – بەشی هەواڵ

The post لە بەحرەین كۆرۆنای گۆڕاو سەریهەڵدا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.