لە چ دۆخێکدا پیویستە سەردانی پزیشکی دەروونی بکەیت؟

دوا نوێکردنەوە: 2021-01-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

لە ژینگەی وڵاتی ئێمەدا ڕۆژانە چەندین ڕووداوی ناخۆش و سەخت ڕوودەدەن، جۆرەها هەواڵی ناخۆش و جەرگبڕ دەدرێت بە گوێی هاووڵاتییاندا، کە دەروونی مرۆڤ بەتەواوی ماندوو دەکەن و دەبنە هۆکاری دەرکەوتنی چەندین گرفتی دەروونی، کە پێویستە لەکاتی خۆیدا چارەسەر بکرێت. بە پێچەوانەوە کاریگەرییە خراپەکانی ئەو گرفتە دەروونییانە بە ڕونی لە ڕەفتار و کەسایەتی ئەو کەسەدا دەردەکەوێت، دواجار ئەمەش زیان بە خودی کەسەکەو ئەو کەسانەش دەگەیەنێت کە بەردەوام لەگەڵیدا دەژین و ڕۆژانە هەڵسوکەتیان لەگەڵ دەکەن. سەردان کردنی پزیشکی دەروونی مانای ئەوە ناگەیەنێت کە ژیریت لە دەست دابێت و پێت بوترێت ‘شێت’، بەڵکو ئەم کارە بۆ سەلامەتیی تەندروستیی دەروون و جەستەی خودی خۆتە. […]

The post لە چ دۆخێکدا پیویستە سەردانی پزیشکی دەروونی بکەیت؟ appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.