تەقە لە بارەگایەکی پارتی کرا لە سلێمانی

دوایین نوێکردنەوە 2021-01-30 00:00:00 - سەرچاوە: په‌یامنێر

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30-1-2021 چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌ له‌ باره‌گای ناوچه‌ی 1ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌شاری سلێمانی ده‌كه‌ن . رووداوه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 6:13 خوله‌كی سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ روویداوه‌ كه‌سه‌ نه‌ناسراوه‌كان ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویۆتا لاندگرۆزه‌ر پێ بووه‌و نزیكه‌ی 20 فیشه‌كیان به‌ باره‌گاكه‌وه‌ ناوه‌. له‌ئاكامی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا ته‌نها زیانی ماددی به‌ر باره‌گاكه‌ كه‌وتووه‌ و ھیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه

The post تەقە لە بارەگایەکی پارتی کرا لە سلێمانی appeared first on ئاژانسی پەیامنێر.