"لە ماوەی 10 رۆژی داھاتوودا پڕۆەیاسای بوودجەی گشتیی دەخرێتە دەنگدانەوە"

دوا نوێکردنەوە: 2021-01-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

ديجيتاڵ میدیای سپێده‌

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لەماوەی ئەم هەفتەیە دا، پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی ساڵی 2021 بەكۆتایی دێت ودەخرێتە دەنگدانەوە.


د. جەمال كوچەر، سەرۆكی كوتلەی یەكگرتوو وئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بۆ سپێدە رایگەیاند: ماوەی دووە هەفتەیە كۆبوونەوەكانی لیژنەكەیان بۆ گفتوگۆكردن و هەڵسەنگاندنی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی 2021، بەردەوامە.

راشیگەیاند: خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی 2021 تەواوكردووە ولەئێستادا، دەستی بەخوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساكە كردووە، كەبریارە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا پرۆژەكە كۆتایی پێبێت، ولەئەنجومەنی نوێنەران بخرێتە دەنگدانەوە
.
د. جەمال كوچەر راشیگەیاند: كۆی گشتی خەرجییەكانی لەپڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی 2021، لە 164 تریلیۆن دینارەوە كەمكردووەتەوە بۆ 130 تریلیۆن دۆلار. وگوتیشی: نرخی یەك بەرمیل نەوتی لەپڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی 2021دا، لە 42 دۆلارەوە بەرزكردووەتەوە بۆ 45 دۆلار وبەوەیش كورتهێنانی بوودجەی گشتی بۆ 30 تریلیۆن دینار كەمكراوەتەوە.