كەشناسی هەرێم هۆشداری لێزمە باران و بروسكە دەدات

دوا نوێکردنەوە: 2021-01-30 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی بوونی بەرەییەكی سارد Cold front لە سەر ئاسمانی هەولێر بارانی بە لێزمە پێشبینی دەكرێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی بوونی بەرەییەكی سارد Cold front وە هەوری جۆری CB لە سەنتەری شاری هەولێر و دەورووبەری ، ئەگەری لێزمە باران و بروسكە هەیە. ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پێشبینی دەكرێت كاریگەرییەكەی بۆ ماوەی دوو كاتژمێر بەردەوامی هەبێت.

The post كەشناسی هەرێم هۆشداری لێزمە باران و بروسكە دەدات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.