بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵی تێكۆشەر(عەتا شێخ حەسەن)
بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ(عەتا شێخ حەسەن) وتەبێژی (ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی/ھەڵەبجەی)پارتیمان و کەسایەتی رۆشنبیری شاری سلێمانی_مان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان و ھاوپیشە و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، شەریكی خەم و پەژارەتانین.
هەڤاڵی خوالێخۆشبوو راگەیاندنکارێکی بوێر و حەقبێژ و، كادیرێكی چالاكی پارتیمان و كەسایەتیەكی دیار و رێزداری ئەو ناوچەیە و، نمونەی دڵسۆزی و نیشتمانپەوەری بوو، ئومێدەوارین هاوخەمیی هاوڕێ و دوست و ئازیزانی هەڤاڵی كۆچكردوو مایەی دڵنەوایی و سەبووری ئێوە و گشت لایەك بێت.
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و لە خودای گەورە داواكارین سەبووری بە هەموو لایەكمان ببەخشێت وگیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٧ـی٢ـی٢٠٢٠