سبەی شاندێكی هەرێم لەبارەی چەند پرسێكەوە دەچێتە بەغدا

دوایین نوێکردنەوە 2020-02-08 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی، بڕیارە سبەی شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا سەبارەت بە چەند پرسێك گفتوگۆ بكەن.

حوسێن حەمەكەریم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، سبەی یەكشەممە شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و لەو سەردانەشدا لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی عێراق گفتوگۆ دەكەن.

حەمەكەریم گوتیشی، سەردانەكە بە سەرۆكایەتیی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكان دەبێت بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی شایستە داراییەكانی جووتیاران و سەرچاوە ئاوییەكان و بەنداوەكان و چەند پرسێكی دیكە، بۆ ئەوەی هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان هە رێم و بەغدادا هەبێت.

ناوبراو دەشڵێ، تاوەكو ئێستا حكوومەتی عێراق 557ملیار دیناری جووتیاران هی ساڵەكانی 2014و2015و2016 قەرزدارە نەیداوە، بۆیە هەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی پارەكە خەرج بكەن، چونكە ماوەیەكی زۆری بەسەردا تێپەڕیوە و هێشتا خەرج نەكراوە.

 

بڵند ئیبراهیم