كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت

دوا نوێکردنەوە: 2021-02-05 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لەمشەوەوە لە هەندێك ناوچەی هەرێم كاریگەری شەپۆلی باران بارین لاواز دەبێت و لە ڕۆژی یەك شەممەوە بەتەواوی كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت و سەقامگیر دەبێت. ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بارانبارین بەردەوامی ئەبێت لەكاتەكانی كاتەكانی شەو بۆ بەرەبەیانی سبەینێ شەممە ٦ی٢ی٢٠٢١ و ئاستی بارانبارین زیاتر ئەبێت بەتایبەت چەقی زۆرترین دابارین لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەبێت دواتر بەرێژەیەكی مامناوەند بۆ زۆریش لەناوچەكانی كەركوك و ھەڵەبجە و بەرێژەی كەم بۆ مامناوەند لەناوچەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان و ھەولێر بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوامی ئەبێت. ڕاشیگەیاند، لە سنوری پارێزگای دھۆك كاتەكانی ئێوارە و شەو كۆتابی بەم شەپۆلە دێت. لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی […]

The post كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.