كەشوهەوای یەكەم هەینی ئەمساڵ بۆ سەیران ڕاگەیەنرا

دوا نوێکردنەوە: 2021-02-07 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەو شەپۆلی سەرما و بارانەی چەند ڕۆژێك بوو هەرێمی كوردستانی گرتبووەوە كۆتایی هات و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: “ئەم هەینیە ئاسمان هەتاو دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و كەشێكی لەباری بۆ سەیران دەبێت”. محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، “شەپۆلی باران و سەرمای چەند ڕۆژی ڕابردوو کۆتایی پێهات و ئاسمانی شارەکانمان بووە بە هەتاو و هەندێك جار پەڵە هەور دەردەكەوێت و بۆ ماوەی هەفتەیەک کەش خۆشە و گژ و گیا هێندەی تر سەوز دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە”. ڕاشیگەیاند، ڕۆژی هەینی 2021/2/12 خۆشترین و گونجاوترین كاتە بۆ گەشت و سەیران كردن، چونكە ئاسمان ساماڵ […]

The post كەشوهەوای یەكەم هەینی ئەمساڵ بۆ سەیران ڕاگەیەنرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.