لەبەردەم كامپی نوێی زانكۆی سلێمانی ئۆتۆمبێل كچە خوێندكارێكی دا

دوا نوێکردنەوە: 2021-02-08 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی پەڕێنەوەی كچە خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی ئۆتۆمبێلێك لێدەدات ، لە ئێستادا پۆلیسی هاتووچۆ سەرقاڵی لێكۆڵینەوە و هێڵكاری ڕووداوەكەن. سەرچاوەیەك لە هاتووچۆی سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 8-2-2021 لەكاتی پەڕێنەوەی كچە خوێندكارێك لەبەردەم دەرگای كامپی نوێی زانكۆی سلێمانی ئۆتۆمبێلێك لێ دا . ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا لە لایەن پۆلیسی هاتووچۆوە چوونە تە شوێنی ڕووداوەكە و سەرقاڵی هێڵكاری و لێكۆڵێنەوەن .  

The post لەبەردەم كامپی نوێی زانكۆی سلێمانی ئۆتۆمبێل كچە خوێندكارێكی دا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.