نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 61،18 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا

دوا نوێکردنەوە: 2021-02-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، ، به‌ ٦١ دۆلار و ١٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ ٦٠ دۆلار و ٧٢ سه‌نت و به‌ ٦٠ دۆلار و ٧٠ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٤٤دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٧٩ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ ٦١ دۆلار و ١٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا. ئه‌مه‌ش تۆماركردنی به‌رزترین نرخی ئه‌م جۆره‌ خاوەیە له‌ ٢٧ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠ه‌وه‌ تا ئێستا.

هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی تێكساس به‌ ٥٨ دۆلار و ٥٣ سه‌نت فرۆشرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦١ دۆلار و ٠٧ سه‌نت بۆ ٦١ دۆلار و ٤٤ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٦٠ دۆلار و ٧٠ سه‌نت بۆ ٦٠ دۆلار و ٠٣ سه‌نت بمێنێته‌وه‌.