نێجیریا.. سووتانی پاسێک گیانلەدەستدانی 11 کەسی لێکەوتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-02-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

لە ئاکامی سووتانی پاسێک لە باشووری نێجیریا، 11 کەس گیانیان لەدەست دا.

گوتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی ئیبۆنی، لۆڤیس ئۆدا لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە رووداوەکە لەسەر رێگای ئافیکپۆ-ئۆکیجوی روویداوە کە پاسەکە دوای تەقینی تایەکانی ئاگری گرتووە.

لۆڤیس ئۆدا گوتیشی: 'لە رووداوەکەدا، 11 کەس کە زۆربەیان ژنن بەشێوەیەک سووتاون کە ناناسرێنەوە، سێ کەسیش برینداربوون'.

ئاماژە بەوەیش کرا کە تیمەکانی تەندروستیی رەوانەی شوێنەکە کران.