باڵوێزی عێراق لە قەتەر پیرۆزبایی لە ئەمیندای گشتی یەكگرتوو دەكات

دوا نوێکردنەوە: 2021-02-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 9-2-2021، مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە ئامادەبوونی شاندێكی یاوەری پێشوازی لە شێخ عومەر بەرزنجی باڵوێزی عێراق لەقەتەر كرد.

لەدیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكەكرا، لەبەشێكی تری دیدارەكەدا باڵوێزی قەتەر بەبۆنەی 27 هەمین ساڵیاندی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە پیرۆزی خۆی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد.