سەرپەرشتیاری کەمپینی بەهەرێمکردنی سلێمانی: جەماوەری گۆڕان و یەکێتی لەگەڵ پرۆژەکەماندان، بەڵام سەرکردەکانیان لەگەڵی نین

دوا نوێکردنەوە: 2021-02-09 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

ماوەی چەند مانگێکە کەمپینێک بۆ بەهەرێمکردنی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی دەوروبەری ڕاگەیەنراوە، لەئێستادا ئەندامانی کەمپینەکە، سەرقاڵی ئیمزا کۆکردنەوەن و چەندین هەزار ئیمزاشیان کۆکردووەتەوە، بڕیارە دواتر ئیمزاکان ڕادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن