ئێران.. یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنا لە کوڕی وەزیری تەندروستیی درا

دوا نوێکردنەوە: 2021-02-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

لە ئێران هەڵمەتی ڤاکسیدان دژبەکۆرۆنا دەستیپێکرد و یەکەم کەسیش کە ڤاکسینەکەی بۆ بەکارهێندرا کوڕی وەزیری تەندروستیی بوو.

دوای ئەوەی رۆژی چواری شوبات یەکەم کاروانی ڤاکسینی "Sputnik V" لە رووسیا-وە گەیشتە ئێران، هەڵمەتی ڤاکسیندانی ٦٣٥ کارمەندی تەندروستی دەستیپێکرد.

یەکەم کەسیش کە ڤاکسیندرا، پارسا نەمەکی کوڕی وەزیری تەندروستیی ئێران، سەعید نەمەکی بوو.

هەڵمەتی ڤاکسیندان لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا دەستیپێکرد و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بەشداری رێوڕەسمەکەی کرد.

بڕیاریشە سەرەتا ڤاکسینەکە بۆ پزیشک و پەرستارانی بەشی چاودێری چڕ بەکاربهێندرێت.