قەرزی کرێی خوێندنی کەسوکاری شەھیدان، ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی خەرجدەکرێت

دوا نوێکردنەوە: 2021-02-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە قەرزی کرێی خوێندنی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسیی خەرج دەکات.

لە نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستاندا کە واژووی وەزیری دارایی، ئاوات جەناب نوری لەسەرە رەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی بڕی ١٩ ملیار و ٦٨٦ ملیۆن دینار و ٤٧٢ ھەزار دینار بۆ مەبەستی دانەوەی قەرزی کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسیی، بە شێوەی نەقدی.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، ئەو خەرجکردنە ساڵەکانی (٢٠١٦-٢٠١٧)، (٢٠١٧-٢٠١٨)، (٢٠١٨-٢٠١٩) دەگرێتەوە و گوژمەی خەرجکراو لەسەر بوودجەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەربە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەبێت. بە مەرجێک کارنەکاتە سەر مووچەی فەرمانبەران.